به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له كاتی ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل تا به ئه‌مڕۆ، یه‌ك ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین، ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه له ١٦ هه‌زار كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ر دا ١٤٠٠ شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی و ٧٦ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگه‌یاندووه كه ٩٠ كه‌س له هێزه‌كانی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو تانكه‌كانی ئیسڕائیل چوونه نێو باشووری غه‌زه و چه‌ندین ناوچه به چڕی بۆردوومان كرا. له كه‌رانه‌ی باخته‌ریش دوو هێزی گوردانی قه‌سام كوژران و ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.