ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی زریانی “مۆیفا” و هاتنی لافاو له وڵاتی چین، یه‌ك ملیۆن كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه و ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كان و هێڵه‌كانی قه‌تار و میترۆ داخراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی چین، ئه‌وه به‌هێزترین زریانێكه كه له ساڵی ١٩٤٩ی زاینیه‌وه ڕووی كردووه‌ته‌وه شانگهای و به‌رپرسانی ئه‌و شاره بۆ مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له زیانه‌كانی ئه‌و زریانه، ناچاربوون ٤٢٦ هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شانگهای و یه‌ك ملیۆن و ٢٦٠ هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری بۆ شوێنه‌كانی دیكه بگوازێننه‌وه.