به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه نێوخۆیه‌كانی سوودان، تا به ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و نزیك به ٣ ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقا بوون.
له ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا ئاماژه به دۆخی خراپی په‌نابه‌رانی سوودانی له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقایی كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقا خۆیان تووشی وشكه‌ساڵی، هه‌ژاری و شه‌ڕی نێوخۆیین و ناتوانن ئیمكانات بۆ په‌نابه‌رانی سوودانی دابین بكه‌ن، هه‌وره‌ها ئه‌و یارمه‌تیه مرۆڤیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بۆ وڵاتانی ئه‌فریقایی نێردراوه، له‌لایه‌ن گرووپه توندئاژۆه‌كانه‌وه تاڵان كراوه و به ده‌ست ئاواره‌كان نه‌گه‌یشتووه.