ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، دارستانه‌كانی ئه‌یاله‌تی “ئالبرتا”ی كانادا ئاگری گرت و ده‌یان هه‌زار كه‌س ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كانادا، ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌یاله‌تی “ئۆڵدز” و به‌شێك له دارستانه‌كانی ئه‌یاله‌تی ئالبرتا ئاگری گرتووه و ٢٥ هه‌زار كه‌س ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام كارناسانی ژینگه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا به هۆكاری ئاگرگرتنی دارستانه‌كان ده‌زانن.