به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح و هێزه ئیسلامگه‌راكانی نێو ئۆردووگای په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له لوبنان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و به ده‌یان كه‌س ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تێكهه‌ڵچوونی نێوان هه‌ر دوولا پاش كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌تح ده‌ستی پێكرد و پێنج كه‌س له ئه‌ندامانی فه‌تح له بۆسه‌ی هێزه ئیسلامگه‌راكان گیانیان له ده‌ست دا و ئه‌ندامێكی گرووپی ئیسلامگه‌رای “موسلم” كوژرا. شایانی باسه كه دۆخی ناله‌باری ئۆردووگا ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رته‌شی لوبنانی هاوردۆته ئاراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له لوبنان ١٢ ئۆردووگای فه‌له‌ستینی بوونیان هه‌یه و ئه‌منیه‌تیان له‌لایه‌ن دانیشتووانی كه‌مپه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت.