ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، ئاگرێكی گه‌وره له ئۆردووگای په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا له به‌نگلادش كه‌وته‌وه و ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێشتا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه ئاشكرا نه‌بووه به‌ڵام ٢ هه‌زار سه‌رپه‌نا و ٢١ هه‌زار ناوه‌ندی په‌روه‌رده سووتاوه و ١٢ هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا له ساڵی ٢٠١٧ی زاینی به دوای سه‌ركوتی خوێناوی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی میانماره‌وه ناچار به كۆچ بۆ وڵاتی به‌نگڵادش بوون و له‌و ماوه‌یه دا چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.