ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی عێراق هێزێكی زۆری به كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ ناوچه‌ی سنوونی شه‌نگال گواسته‌وه و له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگاڵ و به ده‌یان هاووڵاتی ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی “سنوونی” سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌نگاڵ، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا ژماره‌یه‌ك له هه‌ر دوولا كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام ئاماره‌كه‌یان هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به ده‌یان هاووڵاتیش ناچار بوون بۆ ناوچه‌كانی دیكه كۆچ بكه‌ن. به پێی زانیارییه‌كان، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق مه‌دره‌سه‌یه‌كیان له گوندی “دۆكری” بۆردوومان كردووه و هێزی زه‌وینیش به تانك و زرێپۆشه‌وه ناوچه‌ی شه‌نگالی به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ داوه.