کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاماری مه‌ترسیداری هه‌ژاری له‌ ئێران

ئاماری مه‌ترسیداری هه‌ژاری له‌ ئێران 1

ئاماری ڕێكخراوه‌كانی نێوخۆی وڵات ده‌ریان خستووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاماری هه‌ژاری له‌ ئێران به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

ساڵی ٢٠١٨ی زاینی، بانكی جیهانی ڕایگه‌یاند: نیو له‌ سه‌دی كۆمه‌ڵگای ئێران واته (٤٢٠ هه‌زار كه‌س) به‌ ته‌واوی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دان و داهاتی ڕۆژانه‌یان كه‌متر له‌ یه‌ك دۆڵار و ٩ سێنته. هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی، له‌ نێوان ٢٣ تا ٤٠ له‌ سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دان. ئه‌و ئاماره‌ له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی بێ سابیقه‌ی به‌های دراوی مللی، بۆ ٦٠٪ زیادی كردووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێڵی هه‌ژاری له‌ ئێران له‌ ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠١دا ٢٠ ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه‌ كه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٢ بۆ ٢٥ ملیۆن تمه‌ن هه‌ڵكشاوه‌.