بەگوێرەی ئاماری ڕێكخراوێكی تایبەت بە ژنان، ژن كوشتن لە توركیه ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت و تەنیا له ماوهی ساڵی ڕابردوودا ٤٧٤ ژن كوژراون.
چالاكوانان هۆكارەكەی بۆ نەبوونی سیاسەتێكی ڕوونی حكوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەگێڕنەوە. بە گوێرەی ئاماری “پلاتفۆرمی تاوانەكانی دژ بە ژن ڕادەگرین” كە ڕێكخراوێكی ژنانە و لەسەرتاسەری توركیە ناوەندی چاودێری و بەدواداچوونی هەیە ڕایگەیاند: کە ئاماری كوشتنی ژنان ساڵ لەدوای ساڵ دەچێتە سەر و بە شێوەیەک کە لە ماوهی ١١ ساڵی ڕابردوودا ٢ ههزار و ٧٢٠ ژن لە و وڵاتەدا كوژراون.