کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاماری قوربانی بوونی كرێكاران به‌ هۆی ڕووداوی كار له‌ ئێران

کشته و زخمی شدن دو کارگر در محل

کشته و زخمی شدن دو کارگر در محل

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکی قانوونی، لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٢١ کرێکار لە پارێزگاکانی ئێران، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوون و بە هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆی ئەو ٤٢١ کرێکارە، ٤١٧ کرێکاریان پیاو بوون و ٤ کرێکاری ژنیش کە بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار، بەرچاو دەکەوێت. ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ١٨ لەسەد زیادی کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، شارەکانی تاران بە ١١٠ کەس، ئیسفەهان بە ٢٧ کەس و خوراسانی ڕەزەوی و مازندەران هەر کامەیان بە ٢٥ کەس، قوربانیی ڕووداوی کاریان هەبووە. شایانی باسه‌، ١٥٤ کرێکار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، ١١٣ کرێکار بەهۆی بەرکەوتنی شتی قورس، ٦٠ کرێکار بەهۆی کارەباگرتووی، ٤٣ کرێکار بەهۆی سووتاوی و ١٧ کرێکار بەهۆی خنکان و هەروەها ٣٤ کرێکاری دیکە کە ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانیان ڕوون نییە، بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار.