به‌وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، تا ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه، لانیكه‌م هه‌زار و ٨١٢ كه‌س به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ١٢٧ كه‌سیان له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بووه.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، به تۆمار كردنی هه‌زار و ٤١١ حاڵه‌تی نوێ له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، كۆی گشتی تووشبوان به كوڤیدی ١٩ له ئێران بۆ ٢٣ هه‌زار و ٤٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ٨ هه‌زار و ٣٧٦ كه‌س. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌مه‌نیان سه‌روی ٦٠ ساڵ بووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماری قوربانییان و تووشبوان به كۆرۆنا له ئێران، ٥ به‌رابه‌ری ئه‌و ئاماره‌یه كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌پێی دوایین ئاماری جیهانی، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٣٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون كه نزیكه‌ی ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، چین به ٨١ هه‌زار تووشبو به كۆرۆنا له په‌له‌ی یه‌كه‌م دایه و دوای ئه‌و وڵاتانی ئیتالیا به زیاتر له ٥٩ هه‌زار كه‌س، ئه‌مریكا به زیاتر له ٣٣ هه‌زار كه‌س، ئیسپانیا به زیاتر له ٢٨ هه‌زار كه‌س و ئاڵمان به زیاتر له ٢٤ هه‌زار كه‌س دێن.