کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاماری سه‌ركوتی شارومه‌ندانی كورد له‌ ساڵی ٢٠٢٣

ئاماری سه‌ركوتی شارومه‌ندانی كورد له‌ ساڵی ٢٠٢٣ 3

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، له‌ ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیدا، سه‌رجه‌م ٧٤٥ شارومه‌ندی كورد له‌ پارێزگاكانی ئیلام، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كوردستان، كرماشان، تاران، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خووزستان، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

له‌ ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٧٣ شارومه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی كورد له‌لایه‌ن دادگاكانی گشتی و ئینقلاب و دادگای تایبه‌تی ڕۆحانیه‌ت له‌ پارێزگاكانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئیلام، كرماشان، تاران، هه‌مه‌دان، مازه‌نده‌ران،خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و خووزستان به‌ زیندانی ته‌عزیزی، ته‌علیقی، شه‌لاق، دوورخرانه‌وه‌، جه‌ریمه‌ی نه‌خدی، خه‌لعی لیباس، قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوورخستنه‌وه‌ له‌كار و …..هه‌تد مه‌حكووم كراون.