به‌پێی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامی كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ١٣١ هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوو له شاره‌كانی ئێران‌دا پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، ٣٣ هه‌زار و ٣٧١ كچی كه‌متر له ١٥ ساڵ له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی هاوسه‌رگیریان كردووه و هه‌روه‌ها ٣٠ هه‌زار و ٥٣٢ كه‌س له ساڵی ٩٧، ٢٨ هه‌زار و ٤١٢ كه‌س له ساڵی ٩٨، ٣١ هه‌زار و ٥١٨ كه‌س له ساڵی ٩٩ و ٧ هه‌زار و ٥٢٩ كه‌س له كچانی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌واڵده‌رێكی فه‌رمی ڕژیم ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌پێی ئاماره‌كانی سازمانی “سه‌بت ئه‌حواڵی” ئێران، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ٧٩١ منداڵ له كچانی ته‌مه‌ن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ له دایك بوونه كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته‌یه.