ئاماده‌یی نیوملیۆن كرێكاری كوره‌ی جنووبی بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری
به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن ئیتحادیه‌كانی كرێكاری كۆره‌ی جنووبی بڵاو بووه‌ته‌وه، زۆربه‌یان بڕیاریان داوه كه له مانگی داهاتوودا مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان وه‌كوو چاكسازی له باروودۆخی مه‌عیشه‌ت و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، پتر له ٥٠٠ هه‌زار كرێكاری ئه‌ندامی ئه‌و ئیتحادییانه مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. به پێی ئه‌و به‌یاننامه، كاتی مانگرتنه‌كه پێشتر ڕائه‌گه‌ینن و چاودێرانی سیاسی نابێت خه‌باتی كرێكاران بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببینن.