به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ڕۆیترز”، ده‌وڵه‌تی توركیه و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” به هێزه‌كانی ئه‌رتش و ئه‌منییه‌تی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه كه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هێرشێكی نوێی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له سووریه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كات و شوێنی ده‌ستپێكی هێرشه‌كه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت به‌م زووانه ئه‌ردووغان فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكات. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا میدیاكانی توركیه ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوا و له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا به‌رده‌وام چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی قۆرسیان بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژئاوا گواستووه‌ته‌وه.