به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئەمریكا ژنڕاڵ “مه‌ك كێنزی”، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ویزیۆنی دا ڕایگه‌یاند رژیمی ئێران به‌م زووانه توانای درووست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونی وتووێژی ئه‌تۆمی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی “ویه‌ن”، سوپای ئا‌مریكا هێندێ پلانی سه‌ربازی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و به‌رگری كردن له ده‌ستپێڕاگه‌ییشتنی ڕژیم به چه‌كی ئه‌تۆمی داڕێشتووه.
ئه‌و ژنڕاڵه ئەمریكاییه له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی سه‌رۆك كۆماری ئەمریكا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دڵنیایی ئه‌داته كۆماری ئیسلامی كه هیچ كاتێك ئیزن به كۆماری ئیسلامی نادات چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت. ژنرال “مه‌ك كێنزی” یه‌كه‌مین به‌رپرسی سه‌ربازی ئەمریكایه كه به‌و شێوه‌یه ڕاسته‌وخۆ باس له سه‌ر هێرشی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتن و له‌ناوبردنی بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ده‌كات.