سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو ئێران به ده‌یان جار دانوستاندنی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، “حسێن ئه‌میر عه‌بدۆڵاهیان” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر بۆ ڕێكه‌وتنێكی باش و به گه‌ره‌نتی، پێویست به دانووستاندنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بێت، ئه‌وه ئێران ئاماده‌ی دانووستاندنی ڕاسته‌وخۆیه.
ئه‌و كارگێڕی ڕژیمه له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌چوارچێوه‌ی كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌واندا ڕایگه‌یاند: دانووستاندنی ئێمه له شاری ویه‌ن به خاڵێك نزیك بووه‌ته‌وه كه ده‌بێت بڕیارێكی سیاسی له‌سه‌ر بدرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه كاناڵی “ئێن-بی-سی نیوز”ی ئه‌مریكا له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه وڵاتی ڕووسیه له چوارچێوه‌ی دانووستاندنه‌كانی شاری ویه‌ن، بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی به‌رجام پێشنیاری ڕێكه‌وتنێكی كاتی به ڵایه‌نه‌كان داوه به‌ڵام لایه‌نی ئێرانی هه‌ر جۆره ڕێكه‌وتنێكی كاتی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.