کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاماده‌كاری كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی به‌ره‌ی نۆسره‌

ئاماده‌كاری كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌ز، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و هێزه‌كانی “ی.پ.گ” و “ی.پ.ژ” دوو كاروانی سه‌ربازی و چه‌ك و چۆڵیان به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له‌ دانیشتووانی كوردی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ نارد و خۆیان ئاماده‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی به‌ره‌ی نۆسره‌ كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی به‌ره‌ی نۆسره‌ چوونه‌ نێو چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری حه‌له‌ب و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د پاشه‌كشه‌یان كردووه‌. هه‌ر چه‌ند له‌ نێو شاره‌كه‌ دا شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌ و فڕۆكه‌كانی ڕووسیه‌ به‌رده‌وام چه‌كدارانی به‌ره‌ی نۆسره‌ بۆردوومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ته‌واوی شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن تیرۆریستانی به‌ره‌ی نۆسره‌وه‌ داگیر بكرێت. به‌و بۆنه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ درووست بووه‌ و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك و “ی.پ.گ” و “ی.پ.ژ” دوو كاروانی گه‌وره‌ی سه‌بازیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ كردووه‌. شه‌وی ڕابردوو، سه‌دان ئاواره‌ی شاری حه‌له‌ب خۆیان گه‌یانده‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ پێشوازیان لێ كرا.