به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا خۆی بۆ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له نێو خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كات و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هێزیكی به‌رفراوانی سه‌ربازی به چه‌ك و چۆڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی شه‌ڕناخ كردووه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا بیانگۆازێته‌وه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ڕاپۆرته‌كان باس له گۆشاری ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ئۆپراسیۆنه دژی بنكه‌كانی “په.كه.كه” ده‌كه‌ن. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوازراونه‌ته‌وه و هێزێكی زۆری نیزامیش له ناوچه سنووریه‌كانی “حه‌كاری“، مێردین” و “شه‌ڕناخ” كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئۆپراسیۆنه به‌شداری بكه‌ن.