کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی خووزستان له‌ هانۆفری ئاڵمان

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، و ئازادیخوازانی ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دا، پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی خووزستان ده‌ربڕی و سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ئاكسیۆنه‌ به‌ زمانه‌كانی فارسی و ئاڵمانی چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا. له‌ درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌شداربووان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی  سروودی‌ شۆرشگێڕانه‌، دروشمیان دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وته‌وه‌. به‌شداربووان له‌ وتاره‌كانیاندا بۆ جارێكی دیكه‌ پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان و  كرێكارانی مانگرتووی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی دووپات كرده‌وه‌ ‌‌‌و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان و زیندانیانی سیاسی ده‌ربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی موعه‌لیمان و خوێندكارانی كوردستان و ئێران

komalah

ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

مانگرتنی كرێكارانی وێزگه‌ی ٩٠٠ مێگاواتی داڵاهووی كرماشان

komalah

كه‌م ئه‌ندام بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران

komalah