ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی ژنی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه ئاكسۆنێكیان به بۆنه‌ی بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی له ئاست ژنانی ئه‌و وڵاته له شاری پاریس به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “نابێت ته‌نانه‌ت یه‌ك ژنیش بكوژرێت”یان به‌رز كرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن به مافی ژنان و ناكارامه‌یی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان دا. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه له‌و كاته‌وه ده‌وڵه‌تی ماكرۆن به‌ده‌سه‌ڵات كه‌یشتووه، ٩٠٠ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه له فه‌ڕانسه كوژراون و چیتر قبووڵ ناكه‌ن هیچ چه‌شنه توندووتیژییه‌ك له حه‌ق ژنان ئه‌نجام بدرێت.