ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیان له شاری هانووفێری ئاڵمان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌شداری به‌رینیان له‌و ئاكسیۆنه دا بووه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و سه‌پاندنی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا له ده‌ره‌وه‌ی ئێراده‌ی گه‌لی ئێران پاش ڕووخانی كۆماری ئیسلامی به توندی ئیدانه كردووه.