ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه و پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران، ئاكسیۆنێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی “مه‌هسا” ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد. به‌شداربووانی پشتیوانی خۆیان له مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بوون.