“محەممەد جەعفەر مەحەلاتی”، باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای ئاشکرابوونی تاوانەكانی لە زانكۆی كۆلۆمبیا كه خوێندکارێکی بە مەبەستی پێدانی نمرە ناچار بە پێوەندیی سێکسی کردبوو، لە پۆستەکەی دوورخراوەتهوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، “محەممەد جەعفەر مەحەلاتی”، مانگی ڕابردوو لەلایەن کۆلێژی ئۆبەرلینی ئۆهایۆ، نێردرایە مۆڵەتی کارگێڕی نادیار، مانگی ڕابردووش دوای ئەوەی ئیدارەی زانکۆ بەو بابەتەی زانیوە، زانیارییەكانی لە وێب سایتی زانكۆ پاك كردۆتهوه. ئەم دیپلۆماتکارەی پێشووی ڕژیم لە شاردنەوەی کوشتنی هەزاران زیندانی سیاسی لە دەیەی شەستەکاندا بەشداری کردووە.پێشتریش پشتیوانیی لە فتوای كوشتنی “سەلمان ڕوشدی” كردبوو.