ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی خاکەلێوە، ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو ژنانەی کە لە نەورۆزی شاری سنە دەستبەسەر کراوە، بە ناوی “مەستوورە مستەفا موبارەک” تەمەن ٤٥ ساڵ ئاشکرابوو کە لە دوای ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، گوازراوەتەوە بۆ یهكێك له زیندانهكانی ئەم شارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خاکەلێوە دوای کۆتایی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نەورۆز لە پارکی منداڵانی شاری سنە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لانیکەم ٨ ژن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی چوار کەسی دیکەیان نادیارە.