کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی گەندەڵیی ٥٥ ملیاردی ئیمام جومعەی تیكاب

ئاشكرابوونی گەندەڵیی ٥٥ ملیاردی ئیمام جومعەی تیكاب 2

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لە ده‌یتاكانی پەیوەندیدار بە ساڵانی ٩٧و ٩٦ بڵاوکراونەتەوە، بڕی ٥٥ ملیار تمەن بە “عیسا به‌رادەری”، ڕاسپێردراوی عەلی خامنەیی و ئیمامی پێشووی جومعه‌ی شاری تیكاب بۆ ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتییە گشتییەكان بەخشراوە.

ئەم بڕە پارانە، کە لە داهاتی کانگای زێڕی “زڕشوران”ی تیكابەوە بەدەست هاتوون، بە واژۆی مێهدی کەرباسیان، بریکاری پێشووی وەزیری “پیشەسازی، کانگا، بازرگانی” و سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوەکە بۆ پەرەپێدان و مۆدێرنکردنی کان و پیشەسازیی کانزاکان بە “عیسا به‌رادەری” بەخشراوە. “عیسا به‌رادەری” لە ساڵی ٩٦دا  ٤٥ ملیار تمەنی وەرگرتووە و لە ساڵی ٩٧، ١٠ ملیار تمەنی لەژێر ناونیشانی “ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتی و هاندانی خەڵک” وەرگرتووە. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ٩٩ی هه‌تاوی، بە هۆکارێکی نادیار دەستی لە پۆسته‌كه‌ی کێشاوە.