له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی ئاشكراكردنی گه‌وره‌ترین په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی كارمه‌ندانی به‌شی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی كرماشان له لایه‌ن سێ ژنی قۆربانی ئه‌و گرووپه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
به پێی زانیارییه‌كان، سێ ژنی قۆربانی دەستدرێژی سێکسی ئه‌و زانكۆیه باس له گرووپێكی ئه‌منییه‌تی ئیتلاعاتی له به‌شی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی كرماشان ده‌كه‌ن كه به‌رپرسی سه‌ره‌كییان كه‌سێكه به ناوی “وه‌حید مۆرادی” ناسراو به “ئاسف” كه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به تایبه‌ت ئینستاگرام، قۆربانیه‌كانیان له نێو خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه هه‌ڵبژاردووه و له ڕێگه‌ی سازكردنی په‌روه‌نده‌ی ساخته‌كاری و هه‌ڕه‌شه‌وه قۆربانیانی ناچار به په‌یوه‌ندی سێكسی كردووه. سێ ژن له نێو قۆربانیاندا بوونیان هه‌یه كه ملیان نه‌داوه به داخوازییه‌كانی “ئاسف” و ئه‌وانیش شه‌وانه و له ڕێگه‌ی هێرش كردنه سه‌ریان له گه‌ڕه‌كێكی شاری كرماشان ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر و ئێستا بێده‌نگیان شكاندووه و ئاماژه‌یان به ڕێژه‌ی به‌رچاوی ئه‌و كچانه كردووه كه له لایه‌ن ئه‌و گرووپه ئیتلاعاتیه‌وه ده‌سدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر.