بەپێی ههواڵی گهیشتوو، بەرپرسان وکاربەدەستانی شارەداری نەغەدە لەپڕۆژەی “پردی ویلایەت”ی ئهو شاره دا، بڕی ٢٥ ملیار تمهن دزیان كردووه.
به پێی زانیارییهكان، شارەداری نەغەدە گرێبەستێکی پێنج میلیارد تمەنی لەگەڵ ڕێکخراوی “هەمیاری شارەدارییەکان”ی ئەوپارێزگایە بەمەبەستی دروستکردنی پڕۆژەی “پردیویلایەت” بەستووە. بەڵام ڕێکخراوی هەمیاری شارەدارییەکان بەپشتگوێخستنی ئەم پڕۆژەیە تێچووەکانی بۆ ٢٥میلیارتمەن بەرزکردووەتەوە. ڕێكخراوی “هاویاری شارهدارییهكان” پڕۆژەکەیان بە کۆمپانیایەکی دەستی پێنجەم بەناوی “بێهساز لەرزه” داوە و ئهو كۆمپانیاش باج وبەرتیلێکی زۆری بەکاربەدەستان، چاودێرانی پڕۆژە و ئەندامانی شورای شاری پێشوو و ئێستا بەخشیوە و بەڵگەی ساختەیان دەرکردووە وواژۆی یاریدەری عومرانی وتەکنیکی شارەداری نەغەدەیان بۆ وەرگرتووە.