به‌پێی هه‌اڵی گه‌یشتوو، “کەماڵ خدری” فەرمانداری بانه، به هۆی گەندەڵی ماڵی ۳۰۰ ملیارد تمەنی، ماوه‌ی حه‌فته‌یێكه دەستبه‌سەر و لێپرسینەوەی لێ ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “کەماڵ خدری” فەرمانداری بانە بە هاوکاری هەنگی مەرزی بڕی ۳۰۰ میلیارد تمەن دەرمانی شێرپەنجە و نه‌خۆشی “نایاب”یان هاورده کردووه و له ڕێگای دەڵاڵەکانی سپای پاسدارانه‌وه له بازاڕی ڕەشی تاران فرۆشتویانه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، تەواوی هێزەکانی سنووری (هنگ مرزی) بانە له‌گه‌ڵ فه‌رماندار هاوده‌ست بوون، له‌و ماوه‌یه‌شدا بۆ سه‌رپۆش دانیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانیان، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و چه‌ند كه‌سیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كیان بریندار كردووه. شایانی باسه كه دوو كه‌سی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به دوو په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه له ڕۆژانی داهاتوودا ناسناویان ئاشكرا ده‌كرێت.