به‌وته‌ی پۆلیسی ئاڵمان، پلانی تیرۆریستی گرووپی حه‌ماسیان له‌و وڵاته پۆچه‌ڵ و چه‌ند كه‌سیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئاڵمان، چوار كه‌سی فه‌له‌ستینی و لوبنانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه پلانی ئه‌و شوێنانه‌یان پێ بووه كه ده‌با كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان تێدا ئه‌نجام بدایێت. ئه‌و چوار كه‌سه له مانگی مارسی ساڵی ٢٠٢٣وه خرابوونه ژێر چاودێری و پێشتریش پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئاڵمان باسی له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نبارێك كردبوو كه تیرۆریستانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس بۆ گواستنه‌وی چه‌ك و چۆڵ بكاریان هێنابوو.