له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناسنامه‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی پیرانشار، ئیسفه‌هان و تاران ئاشكرا كرا كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن ٧ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “دونیا مه‌حموودی” كه له خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌و شاره به‌سه‌ختی برینداركرابوو گیانی به‌ختكردووه و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوی “شیرین عه‌لیزاده” كه له سه‌فه‌ری چالووس دا بووه و فیلمی له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه پێكراوه و گیانی به‌ختكردووه، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و دانیشتووی تاران به‌ناوی “ناهید موسته‌فا پوور” كه له خۆپێشاندانه‌كانی تاران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دابوو ته‌رمه‌كه‌ی پاش ٩ ڕۆژ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.