به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی ئه‌و كرێكاره‌ی شاره‌داری تاران كه چه‌ند ڕۆژ له‌وبه‌ر له‌لایه‌ن به‌سیجییه‌كه‌وه له سه‌ر پردی نیایش خرایه خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا، بریتیه له: “ئه‌لیاس محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.
“ئه‌لیانس محه‌ممه‌دی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ڕۆژا له میوه‌فرۆشی كاری ده‌كرد و شه‌وانه وه‌كوو پاكبان له شاره‌داری تاران كۆڵان و شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی خاوێن ده‌كرده‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن، به‌سیجییه‌ك به بیانووی ئه‌وه‌یكه ئه‌لیاس هه‌وڵی داگرتنی ئاڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئه‌دات، ناوبراوی له‌سه‌ر پردی نیایش خسته خواره‌وه و كوشتی. ئێستا ئه‌و به‌سیجییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه ناده‌ن میدیاكانی نێوخۆی وڵات هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاو بكه‌نه‌وه.