کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌یه‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری دیوانده‌ره‌

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار، ناسنامه‌ی هاووڵاتییەکی دیكه‌ی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “سەلاح وەلەد” كه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر كرابوون بۆ ڕای گشتی ئاشكرابوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،  هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له‌ شاری دیواندەرە ٨ کەسیان دەستبەسەر کرد و نانسنامەی چوار کەسیان بە ناوەکانی  “ئومید زارعی”، “ئەفشین دێهقان” و “زانکۆ شێرمحەمەدی” خەڵکی شاری دیواندەرە و “حەیدەر سەمەدی” خەڵکی گوندی شاقەڵا  بڵاو كرابوویه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئەم هەشت هاووڵاتییە بە پیشاندانی بەلگەی دادوەری و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون و هاوکات ماڵەکانیان پشکێندراوە و دەست بەسەر كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تیاندا گیراوه. له‌ دوای تێپەربوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو هەشت هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نیە.

بابەتی پەیوەندیدار

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌كانی سه‌قز

komalah

پۆلۆمپ كردنی دووكانی بازاڕیانی شاره‌كانی سنه‌، شنۆ و پیرانشار

komalah

كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له باكووری كوردستان

komalah

تیرۆری سێ چالاكوانی “پ.ك.ك” له‌ شاری سلێمانی و شارباژێڕ

komalah