به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “قالبی سۆفلا”ی خۆڕم ئاوا و دانیشتووی تاران به‌ناوی “ئاره‌ش سه‌یاد مه‌نسوور” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاره‌ش سه‌یاد مه‌نسوور” له شاری تاران سه‌رقاڵی كرێكاری بووه و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه. شایانی باسه كه مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕۆژی دووشه‌ممه له گونده‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌چێت و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی خۆڕه‌م ئاوا كراوه به‌شدرای به‌رینیان له‌و مه‌راسیمه دا بێت.