به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیوز،”ئیمان بێهزادپور” لاوی خه‌لكی سنه و دانیشتوی شاری تاران سه‌ره‌تای شۆڕشی “ژینا” له رێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، به ته‌قه‌ی ڕاستهۆخوی هیزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیمان بێهزادپور” سێ روژ دوای كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئیرشاد و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری تاران به ته‌قه‌ی هیزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماله‌ی ئه‌و لاوه كردبوو كه نابیت مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بو بگرن و هه‌واڵه‌كه له توڕهكومهڵایهتیهكان بڵاو بكه‌نه‌وه.