کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

‏ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی گیان‌به‌ختكردوویه‌كی دیكه‌ له‌ شاری ماڕلێكی قه‌زوین

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خاوه‌ن ماڵێك به‌ناویمحه‌ممه‌د جامه بۆزۆرگو كۆڕه‌كه‌ی چه‌ند لاوی ناڕازی په‌نا ده‌ده‌ن و ڕزگاریان ده‌كه‌ن به‌ڵام دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و كۆڕه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند لاوی ناڕازی له‌ شاری ماڵلێكی قه‌زوین په‌نا بۆ ماڵێك ده‌به‌ن و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ ده‌یانشارێته‌وه‌ تا مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم دوور ده‌بنه‌وه‌ و كاتێك ئه‌و چه‌ند لاوه‌ خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ به‌ناویمحه‌ممه‌د جامه بۆزۆرگو ته‌قه‌ له‌ خۆی و كۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و كۆڕه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ئێستا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كاندان و له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی شاری بۆكان

-

ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفەهان 

-

خۆپیشاندانی كرێكارانی شێركه‌تی سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی

-

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

-