ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، دكتۆر “ئایدا ڕۆسته‌می” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژرا و ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دكتۆر “ئایدا ڕۆسته‌می” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیان گرت بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی داد. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاسه‌وای ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و له به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه نوسراووه، مردن به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ شتی سه‌خت، له حاڵێكدا مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان ڕووداوی هاتووچۆ ڕاگه‌یاندبوو. شایانی باسه كه دكتۆر ئایدا ڕۆسته‌می” هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندكاری زانكۆی پزیشكی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تاران، بریندارانی تیمار ده‌كرد.