به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “زه‌هرا میكائیلی” كه له خۆپێشاندانه‌كانی ڕێكه‌وتی ٣٠ خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بێسه‌ر و شوێن كرابوو، ته‌رمه‌كه‌ی له به‌نده‌رعه‌باس دوزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌هرا میكائیلی” له خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامی شه‌هنازی ته‌ورێز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ بێ ئه‌نجام مابوو تاكوو به هه‌زینه‌كردنی یه‌ك ملیارد تمه‌ن توانیان ته‌رمه‌كه‌ی له ئیسته‌خرێكی ماسی له‌به‌نده‌ر عه‌باس بدۆزنه‌وه و دانیشتوویه‌كی ئه‌و ناوچه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه تا ئێستا ته‌رمی چه‌ندین كه‌س له‌و شوێنه دوزراوه‌ته‌وه.