به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌یفۆڵڵا نێعمه‌تی” كرێكاری خۆراكپه‌زی له شاری تاران بووه و دوو مانگ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی گیانی به‌ختكردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكاره گیانبه‌ختكردووه گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرن و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی “سه‌یفۆڵڵا” جه‌ڵته‌ی دڵ ڕابگه‌ینن و نابێت مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ بگرن.