به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ناوی “به‌هار خورشیدی” و خه‌ڵكی رۆبات كه‌ریمی تاران، له ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له به‌رزایی خراوه‌ته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “به‌هار خورشیدی” هونه‌رمه‌ندێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ڕۆبات كه‌ریم بووه كه له‌گه‌ڵ دایك و خۆشكی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌رواری ٣١ی خه‌رمانی ئه‌مساڵدا به‌شداری كردبوو و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و كاتێك ده‌یانه‌وێت بۆ گرتووخانه بیانگوازنه‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی دێن به یارمه‌تیانه‌وه و “به‌هار” ده‌توانێت هه‌ڵبێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان پاش دوو كاتژمێر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و كاتێك ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن به‌رگری له خۆی ده‌كات و هێزه‌كانی ڕژیمیش پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كۆببنه‌وه له به‌رزایی ئاپارتمانه‌كه ده‌یخه‌نه خواره‌وه و ده‌یكوژن. شایانی باسه كه كه له‌كاتی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم باوكی ناوبراو بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی دیكه‌ی سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌كات و پاش ڕووداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌خرێننه ژێر گوشار بۆ ئه‌وی هه‌واڵه‌كه میدیایی نه‌كرێت.