له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناسنامه‌ی چوار گیان به‌ختكردووی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی ئه‌هواز، ئامۆل، شاری قودس و تاران ئاشكرا بووه كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌باس لهویمی”ی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی “كوی زه‌یتوون”ی ئه‌هواز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ئۆتۆمبێل پێیاندا كێشاوه و ته‌رمی بێ گیانیان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار فڕیداوه و پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكردووه، هه‌روه‌ها له شاری ئامۆل لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “مه‌هدیس حسێنی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ڕفێندرا و ڕۆژی ١٢ی خهزهوهر هه‌واڵی گیان لهدستدانیان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری قودس له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه پێكرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “عه‌لی سه‌یدی” له مه‌ودایه‌كی نزیك و له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی به‌ختكردووه. شایانی باسه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌كانیان كردبوو كه هۆكاری مردنی ڕۆڵه‌كانیان ڕووداوی هاتووچۆ و جه‌ڵته‌ی دڵ ڕابگه‌یه‌نن و له‌گه‌ڵ هێچ میدیایه‌ك وتوووێژ نه‌كه‌ن.