کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووانی شاری سونقوڕ

سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سونقه‌ڕی سه‌ر به‌ ئوستانی كرماشان كه‌ له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و گیانیان به‌ختكردووه‌ بریتیه‌ له‌: “محه‌ممه‌د زارعی،عه‌لی ڕه‌زا فه‌تحیوڕووزبه خادمیان“.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،محه‌ممه‌د زارعیله‌ به‌رواری ٣٠ی مانگی خه‌رمانان و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیباقر ئاوای سه‌ر به‌ شارستانی قه‌رچه‌ك به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ گوندیدێ بۆنه‌ی سونقوڕ نێژراوه‌، هه‌روه‌هاعه‌لی ڕه‌زا فه‌تحیڕۆژی ٣٠ی مانگی خه‌رمانان و له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لوه‌ندی قه‌زوێن به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه‌ وڕووزبه خادمیانله‌ هه‌مان ڕۆژدا له‌ شارۆچكه‌ی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی سه‌كینه‌ی ئه‌و شاره‌ نێژراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-