ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “عه‌باس شه‌فیعی” و لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ناوی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” خه‌ڵكی تاران به زه‌ربه‌ی باتۆم و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “عه‌باس شه‌فیعی” كه له مه‌راسیمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به‌شداری كردبوو، به‌زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌ران به‌سه‌ختی بریندار و پاشان له نزیكه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به نهێنی له گۆڕستانی كه‌ره‌ج نێژدرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچێكی لاوی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازار درابوو، دوو ڕۆژ پاش ئازادبوون ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ست داوه، شایانی باسه كه ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێناوه كه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌یان ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕابگه‌یه‌نن.