له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسنامه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی به ناوه‌كانی “كامران شه‌هبازی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و “عه‌لی ڕه‌زا فه‌یلی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون ئاشكرا كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كامران شه‌هبازی” خه‌ڵكی “كیامێهر”ی كه‌ره‌جه و ڕۆژی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به هۆی زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی خامنه‌یی چووه‌ته كۆما و دوو ڕۆژ دواتری له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكردووه، هه‌روه‌ها مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “عه‌لی ڕه‌زا فه‌یلی” به‌بیانووی دڕاندنی وێنه‌ی خامنه‌یی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراوه و باوكی ته‌رمی هه‌ڵواسراوی له‌دووكانه‌كه‌ی به جل و به‌رگی دڕا‌و و جه‌سته‌ی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌وه دوزیوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مه‌ردنی ڕۆڵه‌كانیان نه‌خۆشی و خۆكوژی ڕابگه‌ینن.