له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی به‌ناوی “سرووش پوورئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و قوتابیه‌كی كچی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به‌ناوی “مه‌عسوومه” خه‌ڵكی تاران له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سرووش پوورئه‌حمه‌دی” له‌شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه و پاش ئه‌شكه‌نجه ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك جاده‌یه‌ك فڕی دراوه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه قوتابیه‌كی كچی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و خه‌ڵكی یه‌كێك له هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران به‌ناوی “مه‌عسوومه” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی و خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی گیانی له‌ده‌ستداوه و پاش ڕووداوه‌كه دایكی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه پێشتریش كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی “ئارمیتا عه‌باسی” به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی و خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرابوو و پاش تێپه‌ربوونی چه‌ندین حه‌وته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا