به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و خاش به ناوه‌كانی “نه‌سیم سدقی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “موبین میركازه‌هی” ته‌مه‌ن ١٤ له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “نه‌سیم سدقی” خه‌ڵكی سایین قه‌ڵا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری ورمێ له ڕێكه‌وتی ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی و به به‌شداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سایین قه‌ڵا ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی شاری خاشی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌ناوی “موبین میركازهی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی هینی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.