به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د به‌ناوه‌كانی “سپێهر شه‌ریفی تورقه‌به” و “ئابولفه‌زل ئادینه زاده” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سپێهر شه‌ریفی تورقه‌به” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌شارۆچكه‌ی زانكۆی تاران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته ئامانج و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه زاده” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر له به‌رده‌م زانكۆی فێرده‌وسی مه‌شهه‌د ٢٤ فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه و یه‌ك ساعه‌ت پاش ڕووداوه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.