به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو برای خوێندكار به‌ناوه‌كانی “ئیبراهیم و بێهزاد ئه‌حمه‌دپوور” خه‌ڵكی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كه له شاری تاران ده‌رسیان ده‌خوێند پاش دهستبهسهكران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو برایە خه‌ڵكی شاری سامانی سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیارین و له شاری تاران ته‌حسیڵ و كاریان ده‌كرد، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاهردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كراوه. شایانی باسه كه دایك و باوكی ئه‌و دوو لاوه كۆچی دواییان كردووه و ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی خاڵۆیان كراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه نابێت له هیچ لایه‌ك هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان باس بكات و مه‌راسیمی پرسه و سهرهخۆشییهكهیان له بێده‌نگی دا ئه‌نجام دراوه.