کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی زه‌مینخواری له‌لایه‌ن “كازم سدیقی” ئیمامی جومعه‌ی تاران

یاشار سوڵتانی ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: “كازم سدیقینوێنه‌ری خامنه‌یی و ئیمام جومعه‌ی تاران زیاتر له‌ چوار هه‌زار متری چوارگۆشه،‌ زه‌وی و باخی ده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌ی ئه‌زگه‌لی تاران به‌ شێوه‌ی نایاسایی داگیر كردووه‌.

كازم سدیقیپێشتر ئیدعای كردبوو كه‌ خودا له‌ ده‌روونی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی دا خۆی نیشان داوه‌ و خامنه‌یی ئیمامی ١٢هه‌می شێعه‌كانه‌. شیركه‌تیپه‌یڕه‌وانی ئه‌ندێشه‌ی قائیمكه‌ له‌لایه‌ن سدیقی و كوڕه‌كانی له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ دا دامه‌زراوه‌، ناوه‌ندێكی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، ناوبراو ئیداره‌ی حه‌وزه‌ی علمیه‌ی خومه‌ینی له‌ تارانی له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ و له‌ كۆی ٢٣ هه‌زار متر چوارگۆشه‌ زه‌مینی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌، پارچه‌ زه‌مینێك به‌ نرخی هه‌زار ملیارد تمه‌ن، له‌لایه‌ن خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ داگیر كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-