کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كه‌م ئه‌ندامانی ناوندی مێهرئافه‌رین له‌ كه‌ره‌ج

ئاشكرابوونی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كه‌م ئه‌ندانانی ناوندی مێهرئافه‌رین

كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕشه‌مه‌، له‌ په‌یامێكی ویدیۆییدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس ڕایگه‌یاند: كاره‌ساتێكی مرۆیی له‌ ناوه‌ندی پشتگیری له‌ كه‌م ئه‌ندامانی مێهرئافه‌رینی كه‌ره‌ج ڕوویداوه‌.

“بێهرووز مۆروه‌وتی” به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران له‌و ویدیۆیه‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ندین بابه‌ت ده‌ستدرێژی سێكسی، ئازاری جنسی، لێدان و ئه‌شكه‌نجه، وه‌رگرتنی پاره‌ی نایاسایی له‌ ناوه‌ندی پشتگیری له‌ نه‌خۆشه‌ ده‌روونییه‌كانی مێهرئافه‌رینی كه‌رج كردووه‌ و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی بێهزیستی بووه‌.